09/07/2020
دوا بەرگی كتێبی پیاو
كە تۆ ئەڕۆی
شارێ ئەبەی لەگەڵ خۆت
نیشتیمانێ ئەكەیتە گۆڕستان
دەست و دڵی ملیۆنان
زەرد ئەكەی بە زنجیر و كۆت
كە تۆ ئەمری
مێژوو ئەنوێ
دڵخۆشیی گەڵای پایز و
غەمگینی وەك نەمام ئەڕوێ
بۆ ئەبەد ژیان تاریك و
زمانی دڵتەنگی ئەدوێ
كە شاسوارێكی وەكو تۆ
ڕێی سەفەری كۆتا ئەگرێ
ھەرچی ئەسپەشێی وڵاتە
سەری بەرزیان خەفەت ئەگرێ
چیرۆكی پیاوەتی خاكێ
بێ پاڵەوان بۆ خۆی ئەمرێ
كە تۆی پیری سەد نەوەی دڵ
دڵی لە وشە ئەكەوێ
زمانی چی شیعر ھەیە
كول و كەلەلا ئەكەوێ
گەمەی ھەزاران مناڵی سەر گۆنای شار
لەسەر شۆستەی بێ باوك ئەنوێ
كە عەتری ھەناسەكەی تۆ
وەك دوا باوكی یەك نەتەوە
دوا ماڵاوایی ئەڕوێنێ
باخی مێژووی ئەم ھەڵەبجەم
بۆ ئەبەد گریان ئەدوێنێ
ئیتر تەرمی پاكی جەستەت
وەك ئاوێنەی پیری وشە
كتێبی كۆتایی مێژوو
بە ھەزار بەرگ ئەنوێنێ
ئاری عەبدولەتیف
بۆ پەروازی ڕۆحی پیاوێكی مەزنی ھەڵەبجە
كاك جەمیلی مەلا مستەفا
پوشپەڕی ٢٠٢٠
23/11/2018
*(( وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ ))*
پاش رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە... هەواڵی کۆچی دوای مامی خۆشەویستم، نوسەر و مێژوو نوسی گەورەی کورد و ناوچەی هەورامان م پێ گەیشت، لەخوای گەورە داواکارم جێگەت بەهەشتی بەرین بێت، یادت بۆ هەمیشە لە دڵمان و لە کتێب خانەی فێربونی مەعریفە زیندوو دەبێت مامە گیان، انا لله و انا اليه راجعون.
تەعزییەکەی لە[ مزگەوتی خانەقای بیارە ]یە
20/04/2018
باشترین و سەرکەوتووترین خێزان ، ئەوانەن کە سەعی لە مێردەکانیاندا دەکەن. بۆ ئەوەی بەرەو لووتکەی سەرکەوتن بیان بەن....
09/12/2017
بۆ ئارامی دڵان ساتێک لە گەڵ شاعیری گەورە و زانا ( مەحوی )
لەم بەحری فیتنە بەڵکی نەجاتت بدا خودا
داوێنی باخودا بگرە، بەردە ناخودا
بێ کەس منم، کەسێ لە زوبانم بگا نیە
هەمدەم خودا نەناسن و دەم پر لە یاخودا
عەهد و وەفایە سوخرەیی بەدعەهدی و جەفا
هەر مابە دادی ئەهلی وەفادا بگا خودا
03/10/2017
انا لله وانا اليه راجعون ...ماڵئاوا سەرکردەی ماندوو... سەرکردەی ئاشتی و تەبایی...،
إنا لله وإنا إليه راجعون....ماڵئاوا سەرکردەی ماندوو... سەرکردەی ئاشتی و تەبایی...،
03/10/2017
إنا لله وإنا إليه راجعون....ماڵئاوا سەرکردەی ماندوو... سەرکردەی ئاشتی و تەبایی...،
24/09/2017
دەمگرێ، ئەمما لە گرتووخانە رق ئەستوورترم
لێم دەدا، ئەمما لە سەر داوا رەواکەم سوورترم
دەمکوژێ، ئەمما بە گژ جەللادەکەم دادێمەوە
کوردم و ناتوێمەوە، ناتویمەوە، ناتوێمەوە.