پەیجی فەرمی کاروباری قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سەلاحەدین -ھەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Kasnazan
  • پەیجی فەرمی کاروباری قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سەلاحەدین -ھەولێر
Call Directions

پەیجی فەرمی کاروباری قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سەلاحەدین -ھەولێر بلاوكردنه‌وه‌ی سەرجەم چالاكیه‌كانی نووسینگه‌ی یاریدەدەری سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن

ئەمڕۆ ئێوارە ڕێكەوتی٢٠٢٦/١٠/٢٤  ڕێكخراوی مرۆیی ” حاجی صابر خۆشناو ” بەهەماهەنگی بەڕێز بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەكانی كچان و...
24/10/2026

ئەمڕۆ ئێوارە ڕێكەوتی٢٠٢٦/١٠/٢٤ ڕێكخراوی مرۆیی ” حاجی صابر خۆشناو ” بەهەماهەنگی بەڕێز بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەكانی كچان و نوێنەری قوتابیان توانرا بۆ جاری دووەم سەبەتەی خۆراك بۆ قوتابیانی بەشەناوخۆی ١٨ی شوباتی کچان دابین بكرێت.
بەپێویستی دەزانین سوپاسی بەڕێزان لە ڕێكخراوی ناوبراو بكەین و هیوای بەردەوامی سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.

نووسینگەی یاردەری سەرۆكی زانكۆ
بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن-هەولێر

بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبانبەڕێز “ أمير محمد طاهر ” فەرمانبەر لە نووسینگەی یاردەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیا...
02/10/2026

بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبان

بەڕێز “ أمير محمد طاهر ” فەرمانبەر لە نووسینگەی یاردەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوكی بەڕێزتمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمانت ئاڕاستە دەکەین، هیوادارین خودای گەورە ئارامی و دڵ نەوایتان پێ ببەخشێت و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆیی شادی بکات.

نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ
بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن - هەولێر.

مەراسیمی رێزلێنان و ماڵئاوی کردن فەرمانبەری ئازیزو خۆشەویستمان  بەڕێز” ولی عمر ”دوای ساڵانێكی زۆر لە خزمەتكردن ئەمڕۆ مەر...
29/09/2026

مەراسیمی رێزلێنان و ماڵئاوی کردن

فەرمانبەری ئازیزو خۆشەویستمان بەڕێز” ولی عمر ”
دوای ساڵانێكی زۆر لە خزمەتكردن ئەمڕۆ مەراسیمی خانەنشین بوونی بۆ ڕێكخرا، لەپایی بەجێگەیاندنی كارەكانی بەڕێك و پێكی و دلسۆزی لەلایەن بەرێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن سوپاس و پێزانینی زانكۆمانی پێشكەشكرا.
هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆ دەخوازین.

نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ
بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن -هەولێر

خزمەتكردنی قوتابیان كاری لە پێشینەمانەئێوارەی دووشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٦/٩/٢٨ بەسەرپەرشتی بەڕێز یاردەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروب...
28/09/2026

خزمەتكردنی قوتابیان كاری لە پێشینەمانە

ئێوارەی دووشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٦/٩/٢٨ بەسەرپەرشتی بەڕێز یاردەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن و بەڕێز بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەكانی كچان،
بەهەماهەنگی ڕێكخراوی مرۆیی ”حاجی صابر خۆشناو ”
سەبەتەی خۆراكی ڕۆژانە بۆ قوتابیانی بەشەناوخۆی ١٨ی شوباتی کچان دابین كرا.
بە پێویستی دەزانین زۆر سوپاسی بەڕێزان لە ڕێكخراوی مرۆیی ناوبراو بكەین و هیوای بەردەوامی سەركەوتنیان بۆ دەخوازین.

نووسینگەی یاردەری سەرۆكی زانكۆ
بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن-هەولێر

سەردانی كردن و بەسەركردنەوەئەمڕۆ سێ شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٦/٩/٢٢ دەزگای مرۆیی ( حاجی صابر خۆشناو ) بەمەبەستی هەماهەنگی و ئەنج...
22/09/2026

سەردانی كردن و بەسەركردنەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٦/٩/٢٢ دەزگای مرۆیی ( حاجی صابر خۆشناو ) بەمەبەستی هەماهەنگی و ئەنجامدانی كاری مرۆیی سەردانی ئۆفیسی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان وخوێندن و گۆمەڵگای بەشەناوخۆیی ١٨ی شوباتی كچانیان كرد.
لەلایەن بەڕێز ( پ.د.فرهاد علی مصطفی) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ و بەڕێز ( مامۆستا چنار عبدالقادر ) بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەكانی كچان پێشوازی و یاوەری كران، تا لە نزیكەوە شێوازو ژیانی قوتابیانی بەشەناوخۆی و داواو داخوازیەكانیان گوێ بیست ببن و ببینن.
جێگای پێزانینە كە سەرۆك و ئەندامانی دەزگا پێكهاتبوون لە هەریەك لە بەڕێزان :
محمد عباس سەرۆكی دەزگا
ابراهیم محمد ئاغا ئەندامی دەزگا
حاجی صابر عزیز ئەندامی دەزگا

نووسنگەی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ
بۆ كاروباری قوتابیان وخوێندن - هەولێر

بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبانبەڕێز “ عدنان فاروق نصرالله ” فەرمانبەر لە بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەتی كوڕان بەداخ و پەژارەی...
27/08/2026

بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبان

بەڕێز “ عدنان فاروق نصرالله ” فەرمانبەر لە بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەتی كوڕان بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی كوڕی ئازیزتمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمانت ئاڕاستە دەکەین، هیوادارین خودای گەورە ئارامی و دڵ نەوایتان پێ ببەخشێت و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆیی شادی بکات.

نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ
بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن - هەولێر.

سەردانی كردن و بەسەر كردنەوەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای بەشەناوخۆییەكانی شەهید شەوکەتی كوڕان و ١٨ی شوباتی کچان، بەم...
26/08/2026

سەردانی كردن و بەسەر كردنەوەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای بەشەناوخۆییەكانی شەهید شەوکەتی كوڕان و ١٨ی شوباتی کچان، بەمەبەستی ئامادەكاری و پێشوازیكردن لە قوتابیان بە شێوەیەكی ڕێك و پێك بۆ دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧.
بەهیوای سەركەوتن بۆ قوتابیانی ئازیزمان.

نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ
بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن - هەولێر

بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبانبەڕێز “ پ.د.شێروان صالح  ” یاریدەدەری پێشووی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەداخەوە هەواڵی کۆچی ...
23/08/2026

بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبان

بەڕێز “ پ.د.شێروان صالح ” یاریدەدەری پێشووی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمانت ئاڕاستە دەکەین و هیوادارین خودای گەورە بە بەهەشتی بەرینی
خۆیی شادی بکات .

پرسە لە مزگەوتی صواف دەبێت

نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ
بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن - هەولێر.

یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٧/١٩ بەڕێز پ.د. فرهاد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان بە ئامادە بوونی بەڕێزان پ.ی.د....
20/07/2026

یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٧/١٩ بەڕێز پ.د. فرهاد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان بە ئامادە بوونی بەڕێزان پ.ی.د. ایوب یونس یاریدردەری ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵیەکان و پ.ی.دسامان عبد رسول سەرۆکی بەشی بەروبوومی كێڵگەیی و ڕووەکە پزیشکیەکان پێشوازی کرد لە بەڕێز John Langston نوێنەری کۆمپانیایی TMD ئەمریکی کەمەبەستی هاوکاریکردنی زانکۆ بۆ چارەسەرکردنی ئاوی بەکارهاتوویی بەشە ناخۆیەکانی زانکۆمان و دووبارە بەکارهێنانەوە بۆ ئاودانی باخچەو پارکەکان و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی،
بەسوپاسەوە لە لایەن هەردوو کۆمەڵگای بەشەناوخۆی کوڕان و کچان پێشوازیان لێکرا.
ڕاگەیاندنی نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن

بەناوی خودای گەورە و میھرەبان بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی " خلود محمد علی " فەرمانبەر لە بەشەناوەخۆیی ۱۸...
21/06/2026

بەناوی خودای گەورە و میھرەبان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی " خلود محمد علی " فەرمانبەر لە بەشەناوەخۆیی ۱۸ـی شوباتی کچان رادەگەیەنین.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە و هاوڕێ و هاوکارانی دەکەین و ھیوادارین خودای گەورە بە بەھەشتی بەرینی خۆی شادی بکات.

نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ
بۆ كاروباری قوتابیان و خوێندن - هەولێر

Address

Kasnazan

Telephone

+9647504549355

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەیجی فەرمی کاروباری قوتابیانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سەلاحەدین -ھەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category